بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەواڵەکاندا هاتوە کە بە هۆی پەرەسەندنی تەنگژەکان و چونە ناو قۆناغی دوەمی شەڕ، هێزە تایبەتەکانی پارتیزانی ئێران ناسراو بە نۆهەد لە ئۆپراسیۆنێکی تێکەڵاو لەگەڵ کەتیبەی تایبەتی سابرینی هێزی زەوینی سوپای ئامادەیە گورزی کوشندە لە ئەمریکاییەکان بدات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەگەری زۆرە ئەمریکا لە ناوچەکانی وەک هەرێمی کوردستان تا بەحرەین وئیمارەت و کوەیتەوە هێز بەرەو ئێران بهێنێت.
Your Comment